کانونی یەکەم 11, 2019

جێگری وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل: هاوکاری کوردانی سوریا دەکەین

زیپی هۆتوولی جێگری وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل کەڕۆژی چوارشەممە ١٥ گەڵاڕێزان لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە قسەی دەکرد بەڕاگەیاندنی ئەوەی ئیسرائیل هاوکاری کوردەکانی سوریە دەکات گووتی: لە دانوسانەکانی پێشوو لەگەڵ ئەمریکا پشتیوانیمان لە هێزە کوردییەکان کردووە.

بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە دەگمەن حاڵەتەکانی ناکۆکی لەگەڵ دۆناڵد ترامپ سەرکۆماری ئەمریکا١٠ی ئۆکتۆبەریڕابردووڕۆژێک پێش لە دەستپێکردنی هێرشی سەربازی تورکیە بۆ سەرڕۆژئاوای کوردستان، پێشنیاری هاوکاری"بەگووتەیخۆی خەڵکی بەغیرەتی کورد"ی کرد و ڕایگەیاند تورکیە و هاوپەیمانە سورییەکانی، هەوڵی پاکتاویڕەگەزی کوردەکان دەدەن.
جێگری وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل لەو چوارچێوەداڕایگەیاند وڵاتەکەی داوای هاوکاری زۆری بە تایبەت لەڕووی دیپلۆماسی و مرڤدۆستانە لێکراوە و گووتیشی"وێرای ئەوەی هاوخەمی خۆمان لەگەڵ کوردەکان دەردەبڕین، ئەوا لە هەرڕێگەیک بتوانین هاوکاری کوردەکان دەکەین".
ئەو بەرپرسە ئیسرائیلییە باسی لە وردەکاری زیاتر سەبارەت بە چۆنیەتی هاوکاریکردن و جۆری هاوکارییەکانی وڵاتەکەی بۆڕۆژئاوای کوردستان نەکرد و تەنیا جەختی لەوە کردەوە کە بەرپرسانی وڵاتەکەی لە دانوسان لەگەڵ ئەمریکییەکان باسیڕاستیڕووداوەکانیان سەبارەت بە کوردەکان کردووە و "بە شانازییەوە دەڵێین لە پەنا کوردەکانین".
زیپی هووتولی جێگری وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ئەوەی پشتڕاست کردەوە ئەگەر پێگەی کوردەکان لە باکوری سوریە لاواز بێت و کۆنترۆڵی ناوچەکەیان لە دەست بێتە دەر.

© 2017 Hawler