کانونی یەکەم 10, 2019

رۆیتەرز: لیرەی توركی وێران دەبێت

ئاژانسی رۆیتەرز لە راپرسییەكدا كە لەگەڵ ٢٠ دامەزراوەی ئابووری ئەمریكا ئەنجامی داوە، هەموو دامەزراوەكان پێشبینییان كردوە لە ٢٠٢٠_دا لیرەی توركی بەرامبەر بە دۆلار دابەزینێكی بێوێنە بە خۆیەوە دەبینێت.
بە گوێرەی ئەو راپرسییە بێت كە رۆیتەرز ئەنجامی داوە، دوای مانگێكی تر ١٠٠ دۆلاری ئەمریكی دەگاتە ٥٨٠ لیرە، ئەمەش لە كاتێكدایە ئێستا بە ٥٧٤ لیرەیە.
هەروەها پیشبینی كردوە دوای ٣ مانگی تر ١٠٠ دۆلاری ئەمریكی بگاتە ٦٠٠ لیرە و دوای ٦ مانگی تریش بگاتە ٦٢٣ لیرە و دوای ١٢ مانگی تر واتە ساڵێكی تر و لە كۆتایی ٢٠٢٠، ١٠٠ دۆلاری ئەمریكی دەگاتە ٦٤١ لیرەی توركی.
ئەگەر بێت و پیشبینییەكەی ئاژانسی رۆیتەرز راست بێت، واتە لە ماوەی یەك ساڵدا لیرەی توركی ٨٪ بەهای خۆی لە دەست دەدات.
لە لایەكی ترەوە، رۆژنامەی (جومهوریەت)_ی توركی بڵاوی كردوەتەوە، بە هۆی ئاڵوگۆڕی دۆلاری ئەمریكی بە لیرەی توركی و بە هۆی ئەو دابەزین و بەرزبوونەوەی دۆلار لە ماوەی سالێكدا، بانكە حكوومییەكانی توركیا ١٢ ملیار لیرەیان زەرەر كردوە، لە بەرامبەردا بانكە ئەهلییەكان ١٢ ملیار لیرەیان قازانج كردوە.
ماڵپەڕی (CNN)_ی توركی، مانگێك بەر لە ئێستا لە شڕۆڤەیەكدا ئاشكرای كردبوو، كە لە كۆتایی ٢٠١٩_دا ١٠٠ دۆلاری ئەمریكی دەگاتە ٦٠٠ لیرە، ئەگەرچی ٣ هەفتە بەر لە ئێستا لەو ژمارەیە نزیك بوەوە، بەڵام دوای ئەوەی ئەمریكا سزاكانی سەر توركیای هەڵگرت، لیرەی توركی بەهاكەی بەرز بوەوە و ئێستا بە ٥٧٥ مامەڵەی پێوە دەكرێت.

دوا ژمارە

  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 10 2019
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 09 2019
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 08 2019
  • 1
  • 2
  • 3
© 2017 Hawler