ئاب 06, 2020

كچی سیناتۆر جۆن مه‌كینه‌ زۆر به‌ توندی ره‌خنه‌ی له‌ بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ گرت

كۆشكی سپی له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ له‌سه‌ر كار لادانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ له‌ پۆسته‌كه‌ی راگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه‌ و هه‌وڵه‌كانی به‌ پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووری وڵات ناو هێناوه‌. میغان كچی سیناتۆر جۆن مه‌كین‌ له‌ به‌نامه‌ی (The View) به‌ توندی ره‌خنه‌ی له‌ بڕیاره‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ گرت له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ باكووری سوریا و سنووری نێوان سوریا و توركیا.

میغان مه‌كین نووسه‌ری ئه‌مریكی و كچی سیناتۆر جۆن مه‌كینه‌ له‌ ساڵی 2008 پاڵێوراوی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا بوو، چه‌ند كاتژمێرێك دوای بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ ده‌رباره‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ باكووری سوریا و سنووری نێوان سوریا و توركیا له‌ به‌رنامه‌ی (The View) زۆر به‌ توندی ره‌خنه‌ی له‌ بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ گرت و وه‌ك تیشكێك بۆ باسكردنی ئه‌و بابه‌ته‌ گوتی "بڕیارێكی به‌ڕه‌ڵاییه‌".
له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌ی كۆشكی سپی، هه‌وڵی دیموكراته‌كان ره‌خنه‌ی لێ گیراوه‌ و جگه‌ له‌وه‌ی به‌ پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوور ناوی هێنراوه‌، هاتووه‌، ئه‌مڕۆ نووسراوێكی ٨ لاپه‌ڕه‌یی به‌ واژووی پارێزه‌ری كۆشكی سپی پات كیپۆلۆن بۆ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران نانسی پلۆسی و نوێنه‌رانی دیكه‌ی دیموكرات نێردراوه‌.
له‌ نووسراوه‌كه‌ی كۆشكی سپی بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران جه‌خت له‌ نایاسایی بوونی به‌رده‌وامی هه‌وڵه‌كان بۆ له‌سه‌ر كار لادانی تره‌مپ كراوه‌ته‌وه‌ و هاتووه‌: "سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به‌ بێ ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆسه‌كه‌ و ته‌نیا له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌و پرسه‌ی به‌رێ خستووه‌ و ئه‌مه‌ش به‌ پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووری وڵاته‌".
میغان له‌ به‌رده‌وامی قسه‌كانیشیدا گوتی بۆ هه‌موو تاكێكی كۆشكی سپی و هه‌موو ئه‌ندامێكی پارتی كۆماری نیگه‌ران بوون له‌ بڕیاره‌كه‌ی ئۆباما كه‌ له‌ عێراق كشایه‌وه‌: ئێوه‌ په‌ككه‌وته‌ و ترسنۆكن و نیشتیمان په‌روه‌ر نین، من ناتوانم باوڕبكه‌م كه‌ ئه‌مه‌ شوێنی ئێمه‌ بێت له‌ دبلۆماسیه‌ت، ئه‌مه‌ چ نامه‌یه‌كه‌ ده‌نێرن بۆ هاوپه‌یمانانمان ئه‌وانه‌ی كه‌ شه‌ڕیان كردووه‌ شان به‌ شانی ئێمه‌ و سوپای ئه‌مریكا و دواتر مردوون؟.
له‌ نووسراوه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ "سه‌رۆك هه‌موو ئه‌و هه‌وڵ و قسانه‌تان ره‌ت ده‌كاته‌وه‌ كه‌ بۆ له‌كارلادانی به‌رێتان خستووه‌" و جه‌خت له‌وه‌ كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ سه‌رۆكی ئه‌مریكا رووبه‌ڕووی ئه‌م هه‌وڵانه‌ ده‌بێته‌وه‌.
كۆشكی سپی له‌ نووسراوه‌كه‌یدا باسی له‌وه‌شكردووه‌ كه‌ هه‌نگاوی دیموكراته‌كان كه‌موكۆڕی زۆری تێدایه‌ و داوای كردووه‌ هه‌رچی زووه‌ واز له‌م هه‌وڵه‌یان بهێنن و له‌پاڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكادابن بۆ خزمه‌تی زیاتری خه‌ڵكی ئه‌مریكا.
ئاندرو مۆریسن، وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری دەرەوەی بریتانیا لەبارەی ئەگەری هێرشی سوپای تورکیا بۆ رۆژهەڵاتی فورات رایگەیاند، "ئێمە تەواو رون بوین لەگەڵ تورکیادا سەبارەت بەوەی کە دەبێت خۆیان بەدوربگرن لە کردەوەی سەربازیی تاکلایەنە، چونکە ئەوە دەبێتە هۆی خراپکردنی ڕەوشی ناوچەکە و هەڕەشە دەبێت بۆ سەر هەوڵەکان بۆ شکست پێهێنانی کۆتایی داعش".
مۆریسن هاوکات لێدوانەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکای رەتکردەوە کە گوایە بریتانیا دڵخۆشە بە بڕیارەکەی ئەمریکا بۆ کشاندنەوەی هێزەکانی لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا.
ئاماژەی بەوەشکرد، "نازانم ئەو لێدوانە لەکوێوە هاتوە و دڵنیاشم لەوەی هیچ شتێکی لەو شێوەیە نەوتراوە لە پەیوەندییە تەلەفونییەکەی نێوان وەزیری دەرەوەی بریتانیا هاوتا ئەمریکییەکەی".
پات رۆبێرتسن، بەناوبانگترین بانگەوازخوازی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا و دامەزرێنەری تۆڕی راگەیاندنی كریستیانەكان ئەمڕۆ سێشەممە لەمیانی لێدوانیكیدا رایگەیاند، "بڕوام وایە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە مەترسی لەدەستدانی بەهەشتدایە، بەهۆی ئەوەی هێزەكانی لە سوریا دەكشێنێتەوە".

 

لوقمان مستەفا ـ هه‌ولێر

© 2017 Hawler