تشرینی یەکەم 17, 2019

ئێمە بە هێزەكانی سووریای دیموكراتمان گوتوە لە هێرشی توركیا ناتانپارێزین

بەرپرسێكی ئەمریكا كە نەیویستوە ناوی خۆی ئاشكرا بكات، قسەی بۆ رۆیتەرز كردوە و دەڵێت ئێمە پێشتریش بە سوپای سووریای دیموكراتمان گوتوە لە هێرشی توركیا بۆ رۆژهەڵاتی فورات ناتان پارێزین.

ماڵپەڕی (رۆیتەرز) لە هەواڵێكدا ئاشكرای دەكات، كە هێرشی توركیا بۆ رۆژهەڵاتی فورات زۆر كەمی ماوە و، ئەمریكا بە هەموو شێوەیەك خۆی لەو هێرشە بە دوور دەگرێت و بێ لایەنی خۆی دەپارێزێت.
ئەو ماڵپەرە بۆچوونی بەرپرسێكی ئەمریكی لەوروەوە وەرگرتوە و، ئەو بەرپرسەی ئەمریكا بە تاوانبار نازانێت لە هێرشی توركیا بۆ سەر رۆژهەڵاتی فورات، بەڵكو ئەو پێی وایە كە ئەوان پێشتریش بە سوپای سووریای دیموكراتیان گوتوە، ئەگەر توركیا هێرش بكات ئەوان ناتوانن بتانپارێزن و پێویستە خۆتان خۆتان بپارێزن.
موستەفا بالی وتەبێژی سوپای سووریای دیموكرات قسەی بۆ هەمان ماڵپەڕ كردوە و، دەڵێت ئەمریكا ئەو بەڵێنەی كە بە ئێمەی دابوو نەیبردە سەر.
هەروەها باسی لەوە كردوە، كە ئێستا سوپای توركیا ئامادەكارییەكی تەواوی كردوە تا خاكی رۆژئاوای كوردستان بە تەواوی داگیر بكات.

 

كارزان گلی ـ هه‌ولێر

© 2017 Hawler