کانونی یەکەم 05, 2019

سەرۆکی رووسیا هۆشداری دەداتە ئەمریکا

به‌پێی هه‌واڵێكی سپوتنیكی رووسی، دۆمینیك راب وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا كه‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا بۆریس جۆنسون دوای رێكخستنه‌وه‌ی كابینه‌كه‌ی وه‌ك وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی ده‌ستنیشان كرا. ڤلادمیر پوتین، سەرۆکی رووسیا هۆشداری دەداتە ئەمریکیەکەی و دەلێت"ئەگەر موشەکی ناوەکی بەرهەمبێنن، ئێمەش بەرهەمی دێنین. بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی رۆیتەرز، حكوومەتی بریتانیا رایگەیاند، بەشداری پلانە سەربازییەكەی ئەمریكا دەکەن لەگەروی هورمز بۆ پاراستنی جموجوڵی كەشتییە بازرگانییەكان.

دۆمینیك راب، وه‌زیره‌ نوێیه‌كه‌ی دەرەوەی به‌ریتانیا ڕاگه‌یاندووه‌: پلانی له‌نده‌ن ئه‌وه‌یه‌ "په‌یوه‌ندیی ئابووری له‌گه‌ڵ وڵاتی دیكه‌ دروست بكات له‌ ده‌ره‌وه‌ی هاوكاره‌ ئه‌وروپییه‌كان، ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ وڵاته‌كه‌ی هاوپه‌یمانیه‌تیه‌كی نوێ دروست ده‌كات بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئێران و رووسیا دوای كشانه‌وه‌یان له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا".
دۆمینیك له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی له‌ له‌نده‌ن به‌ر له‌ سه‌ردانی بۆ كیشوه‌ری باكووری ئه‌مریكا گوتی: كاركردنی وڵاته‌كه‌مان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ دڵنیابوونه‌وه‌یه‌ له‌ رێكخستنی رێككه‌وتنێكی بازرگانی به‌هێز و فراوان و دابه‌زاندنی نرخ بۆ به‌كاربه‌ران و رێزگرتن له‌ پێوانه‌ی بڵندمان.
جێگەی ئاماژەیە، رێکەوتی 2ی ئەم مانگە، واشنتن بە فەرمی لە پەیماننامەی ئەتۆمی ئەمریكا-رووسیا كشایەوە، دوێنێش پلادمیر پوتین فەرمانی کرد بە هەر یەکە لە وەزیرانی بەرگری و ناوخۆ وڵاتەکەی و بەرپسی ئاژانسی زانیاری رووسیا کە لە نزیکەوە چاودێری هەر هەنگاوێکی ئەمریکا بکەن لە بەرهەمهێنان یاخود دانانی هەر موشەکێک کە لە چوارچێوەی پەیمانی ئەتۆمی ئەمریکا-رووسیادا قەدەغە کرابێت.
ئەگەر زانیاری بە رووسیا بگات، سەبارەت بەوەی ئەمریکا گەشە بەو سیستەمە دەدات و بەرهەمی دە‌هێنێت، ئەوا ئێمەش هیچ بژاردەیەکی دیکەمان لەبەردەمدا نامێنێت و هەمو هەولێکی خۆمان دەخەینە گەڕ بۆ بەرهەمهێنانی ئەو سیستەمە" پوتین لە بەیاننامەیەکدا وای وت.
ساڵی 1987 پەیماننامەی ئەتۆمی ئەمریكا-رووسیا لەنێوان هەریەك لە ویلایەتە یەكگرتوەكان و رووسیادا واژۆكرا، بەپێی ئەو رێککەوتنە بەرهەمهێنانی موشەکی ناوەکی مەودا مامناوەند قەدەغەکرا کە توانای هاوشتنی هەیە بۆ دوری 5هەزار بۆ 5 هەزار و 500 کیلۆمەتر
لێدوانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا دوای ئه‌وه‌ دێت گرژی و ئاڵوزی كه‌وته‌ نێوان له‌نده‌ن و تاران له‌و كاته‌وه‌ی كه‌شتی نه‌وتهه‌ڵگری گریس 1ی ئێران ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا له‌لایه‌ن سوپای ده‌ریایی شاهانه‌ی به‌ریتانیا له‌ گه‌رووی جه‌بل تاریق له‌ 4ی ته‌مووزی ساڵی 2019، به‌ریتانیا ده‌ست به‌سه‌رگرتنی كه‌شتییه‌ ئێرانییه‌كه‌ی به‌وه‌ ناوبردبوو كه‌ به‌هۆی پێشێلكاریی سزای یه‌كێتی ئه‌وروپا بووه‌ له‌ لایه‌ن ئێرانه‌وه‌، تارانیش ڕه‌تیكرده‌وه‌ و ئه‌و ده‌ست به‌سه‌رگرتنه‌ی بۆ سه‌ر كه‌شتیه‌كه‌یان به‌ كردارێكی جه‌رده‌یی ناوبرد كه‌ پێشینه‌یه‌كی مه‌ترسیداری ده‌بێت.
جێی ئاماژه‌پێدانه‌ دۆمینیك راب وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا هه‌فته‌ی پێشوو له‌ سه‌ردانێكی بۆ شاری بانكۆكی پایته‌ختی وڵاتی تایله‌ند، له‌گه‌ڵ 20 وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ناوچه‌ی كیشوه‌ری ئاسیا و ده‌ریای هێمن كۆبووه‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی گفتوگۆ له‌سه‌ر ده‌رفه‌تی بازرگانی و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندیی دبلۆماسی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا.
بەرپرسانی بریتانیا جەختی لەسەر ئەوە دەکاتەوە لە دەربارەی ئێران گۆڕانكاری بەسەر سیاسەتی بریتانیادا نەهاتوە، بەڵام هاوبەشیكردنی ئەمریكا لە پلانە سەربازییەكەی بۆ پاراستنی جموجوڵی كەشتییە بازرگانییەكان باشترین هەنگاوی حكومەتە 12 رۆژییەكەی بۆریس جۆنسنە.
دو هەفتە بەر لە ئێستا بریتانیا داوای پێكهێنانی هاوپەیمانێتییەكی سەربازی لەسەر ئاستی ئەوروپا كرد بۆ پاراستنی ئاوەكانی كەنداو، بەڵام ئێستا خۆی بەشداری پلانەكەی پێشوی ئەمریكای كردوە كە بەپلانێكی " نێودەوڵەتی" وەسفی دەكەن
سێرگی ریابكوڤ جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا رای گەیاند، ئەگەر ئەمەریكا مووشەك لە كیشوەری ئاسیا بڵاو بكاتەوە، ئەوا رووسیا بە بەرگری كردن لە خۆی بە هەمان ئەندازە مووشەك لە كیشوەری ئاسیا بڵاو دەكاتەوە.
روونكردنەوەكەی رووسیا و گرتنەبەری رێوشوێنی بەرگری، دوای داڕمانی پەیماننامەی هێ.ی ئەتۆمی مامناوەند لەگەڵ ئەمەریكا دێت كە ساڵی 1987 لەنێوان یەكێتیی سۆڤیەتی پێشتر و ئەمەریكا واژوو كرا بوو، ئەو مووشەكانەش دەگرێتەوە كە 500 تا پێنج هەزار و 500 كیلۆمەتر دەبڕ و بە مووشەكی مامناوەند ناسراون.
دوای كشانەوەی لە پەیماننامەكە، مارك ئیسبەر وەزیری بەرگری ئەمەریكا شەمووی رابردوو، پشتگیری خۆی بۆ پلانی وڵاتەكەی راگەیاند لە بارەی بڵاوكردنەوەی مووشەكی مامناوەند لە كیشوەری ئاسیا، كە لەسەر زەوییەوە ئاراستە دەكرێن.
بەپێی زانیارییەكان، تا ئێستا هیچ وڵاتێكی دیكە بەشداری ئەو پلانەی ئەمریكای نەكردوە، بەڵام ئەڵمانیا دژایەتی خۆی بۆ دەربڕیوە و پێیباشبوە لەسەر ئاستی ئەوروپا هەنگاوێكی لەوجۆرە بنرێت.
لەوبارەیەوە بێن واڵاس، وەزیری بەرگری بریتانیا رایگەیاندوە، پاراستنی گەروی هورمز زۆر گرنگە بەلایانەوە و ناردنی كەرەستەی زیاتری هێزی دەریایی شاهانەی وڵاتەكەی نیشانەی پابەندبونیانە بەپلانەكەی ئەمریكا و هیواداریشن وڵاتانی دیكەش بەشداری بكەن.

© 2017 Hawler