ئاب 14, 2018

داواكاری گشتی داوای 25 ساڵ زیندانی بۆ ئەندام پەرلەمانێكی كورد دەكات

داواكاری گشتی ئامەد، داوا دەكات 25 ساڵ زیندانی بۆ مەرال دانش بێشتاش ئەندام پەرلەمانی هەدەپە ببڕێتەوە، ئەو تۆمەتەشی دراوەتە پاڵی پاڵپشتیكردنییەتی لە پەكەكە.
مەرال دانش، لە 30_1_2017 بە تۆمەتی ئەوەی خەڵكی هانداوە تا لە دژی حكوومەت بڕژێتە سەر شەقام و، هەروەها ئەندامیشە لە پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە، لە لایەن پۆلیسەوە زیندانی كرا. بەڵام لە یەكەم دانیشتنی دادگاییدا، لە 21ی نیسانی هەمان ساڵ، بە كەفالەت ئازاد كرا، بەڵام دۆسیەكەی دانەخرا

.
ئاژانسەكانی هەواڵی توركیا بڵاویان كردەوە، داواكاری گشتی ئامەد هەمان دۆسیەی جولاندوەتەوە، لەوێدا داوا دەكەن مەرال دانش 25 ساڵ زیندانی بكرێت.
پارتی دیموكراتی گەلان هەدەپە، ئیدانەی ئەو بڕیارەی داواكاری گشتی ئامەدی كرتوە، پێیان وایە ئەو تۆمەتەی دراوەتە پاڵ مەرال هیچ بنەمایەكی نییە.

© 2017 Hawler

Please publish modules in offcanvas position.